قامشلۆ.. تەقینەوەیەکی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان روویدا


وێستگە نیوز-
تەقینەوەیەک لە چوارگۆشەی ئەمنی حکومەتی سووریا لە قامشلۆ روویدا.

کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەک لە گەڕەکی وستا لە قامشلۆ روویداوە کە زۆرینە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە مەسیحین.

بەهۆی تەقینەوەکەشەوە ٧ کەس بریندار بون.

هەر ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە عەفرین رویداوە کە ١١ چەکداری سەر بە جەبهەی شامی سەر بە تورکیا کوژران و ٢٠کەسی دیکەش بریندار بون.

هەروەها هەر ئەمرۆ سێ تەقینەوەیەکی دیکە لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان روویاندا و له‌ ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌مدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوو.
هــ. ب


PM:06:08:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو