گیانله‌ده‌ستدانی نمایشكاره سعودییه‌كه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز – دوای نزیكه‌ی مانگێك گیانله‌ده‌ستدانی، هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی لاوی سعودی تۆمی عومران كه كاری نمایشكاری جلوبه‌رگی ده‌كرد، راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ژماری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاوی سعودی تۆمی عومران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكرد كه ناوبراو مانگی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كردووه.
خوشكی تۆمی به پێگه‌ی گۆڤاری "سه‌یده‌تی" رایگه‌یاند كه براكه‌ی له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه براكه‌ی سه‌رقاڵی به‌سه‌ربردنی پشوو بوو له شاری خه‌به‌ری سعودیه و له پڕ له هۆش خۆی چوو و كه‌وته سه‌رزه‌وی.
وتیشی: "هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م نه‌یزانیوه كه براكه‌م وه‌ره‌مێك له‌سه‌ر مێشكی هه‌بووه".
ئاشكراشیكرد كه تۆمی ماوه‌ی دوو مانگ بێهۆش بووه و رۆژی 12ی مانگی رابردوو كۆچی دوایی كردووه و رۆژی دواتر به خاك سپێردراوه.
راشیگه‌یاند كه دوای كۆچی دوایی براكه‌ی زۆر غه‌مبار بوون و بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه له كاتی خۆیدا، هه‌واڵی كۆچی دوایی رابگه‌یه‌نن.
تۆمی له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا له باوكێكی سعودی و دایكێكی توركی له دایك بووه و له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ژیاوه و له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ سعودیه ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:08:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 16992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت