وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا
وێستگه نیوز – دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، وته‌بێژی حكومه‌ت دیاریكرا.
رۆژی چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2019 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی درا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه به‌بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، د.جوتیار عادل ئاكره‌یی وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا.
د.جوتیار عادل ئاكره‌یی مامۆستای زانكۆ بووه و دكتۆرای هه‌یه له زانسته سیاسییه‌كان و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014دا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌رله‌مانتار.
له دوای پێكهێنانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان و به دیاریكراوی له 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2014دا، د.جوتیار عادل ئاكره‌یی له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران.
PM:04:29:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 40844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت