له شاری حه‌سه‌كه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه روویان دا
وێستگه نیوز –
له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه روویاندا و به‌هۆیانه‌وه ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوو.
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2019 له شاری حه‌سه‌كه، سێ ته‌قینه‌وه روویاندا و له ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌مدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوو.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2019 له كۆڵانی مه‌ساكینی گه‌ڕه‌كی ساڵحییه ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م روویدا و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كاتژمێر 9:45 خوله‌ك له نزیك گۆڕه‌پانی مه‌شحه‌مه له گه‌ڕه‌كی ساڵحییه ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا زیانی مادی به ناوچه‌كه كه‌وت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م له گه‌ڕه‌كی كه‌لاسێ-ی هه‌مان شار روویدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو".
ئاژانسه‌كه ده‌شڵێت: "ته‌قینه‌وه‌كه له خاڵی پشكنیكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری گه‌ڕه‌كی كه‌لاسێ روویداوه".
PM:04:04:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت