به رۆژی روناك گێچه‌ڵی پێكرا
وێستگه نیوزـ
خانمه میدیاكارێكی لوبنانی له‌لایه‌ن كارمه‌ندیێکی دیلیڤه‌ری (کارمەندی گه‌یاندنی خواردن و كه‌لوپه‌ل) له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گێچه‌ڵی پێكرا و ئه‌ویش به بوێرانه به‌ره‌نگاری بوه‌وه و راوی نا.
ریمال نعمه، خانمه میدیاكار له كه‌ناڵی ی لوبنانی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی كه گه‌نجێك هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژیی بكاته‌سه‌ر.
ریمال كه ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی حازمیه له جه‌به‌ل لوبنان، رایگه‌یاندوه كه له‌وكاته‌ی ویستویه‌تی بچێته ناو ده‌رگای ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌كی كه ماڵه‌كه‌ی تێدایه، گه‌نجه‌كه ده‌ستی بۆ درێژكردوه.
راشیگه‌یاندوه كه گه‌نجه‌كه وتویه‌تی كارمه‌ندی دیلیڤه‌رییه، ئه‌وكاته‌ش كه ده‌ستی بۆ درێژكردوه، به بوێرانه به‌رگریی له‌خۆی كردوه و چه‌ند دانه‌یه‌كی كێشاوه به‌ده‌موچاو و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی دیكه‌ی گه‌نجه‌كه‌دا.
PM:07:28:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت