سێ وڵاتی ئه‌وروپا داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
وڵاتانی به‌شداربوو له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران داوایان له ئێران كرد واز له پێشێلكردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بهێنێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یەکێتی ئەوروپا و هەریەک لە به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وه‌ك سێ وڵاتی به‌شداربوو له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركردوه و تیایدا نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیووه له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه كردوه.
ئه‌و سێ وڵاته راشیانگه‌یاندوه كه پێویسته ئێران واز له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێت و ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبون به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015ی نێوانیان.
ئه‌و وڵاتانه به پێویستیان زانیووه وڵاتانی به‌شداربوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌نوكه‌ییش سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی ئێران بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردودا و دوای زیاتر له ساڵێك له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئێران پابه‌ندبونه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكردوه و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ رێژه‌ی دیاریكراو تێپه‌ڕاند كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا 300 كیلۆگرام بووه.
PM:06:36:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت