به‌ریتانیا واده‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری راسپێردراوی به‌ریتانیا بۆ دۆسیه‌ی برێكست رایگه‌یاند كه له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ریتانیا له یه‌كێكی ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ستیڤن باركی، وه‌زیری راسپێردراوی به‌ریتانیا بۆ دۆسیه‌ی برێكست ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مموزی 2019 رایگه‌یاند: دوای دوو جار دواخستنی واده‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه له 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 و له‌سه‌ر خواستی هه‌ردوولا له‌و یه‌كێتییه بچێته ده‌ره‌وه.
باركی له سیمینارێكدا له به‌رده‌م رۆژنامه بیانییه‌كان وتی: ئێمه و بۆریس جۆنسن، كاندیدی چاوه‌ڕوانكراو بۆ جێگرتنه‌وه‌ی تێریزا مای، به راشكاوی وتومانه ده‌بێت 31ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.
وتیشی: هه‌ر 27 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایان وایه كه دواخستنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه به‌بێ هیچ مه‌به‌ست و ئامانجێك، خواستی ئه‌و وڵاتانه نییه و باشتره به‌ریتانیا بڕیاره‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.
لە مانگی حوزه‌یرانی 2016 خەڵکی بەریتانیا بە بەشداریکردن لە ریفراندۆمێكدا 52%ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا
PM:10:21:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت