د.به‌رهه‌م ساڵح و جه‌یمس جێفری كۆبونه‌وه‌

‌د.بەرهەم ساڵح و جەیمس جێفری

وێستگه‌ نیوزـ

له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ عیراق و سوریا، سه‌رۆك كۆماری عیراق جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی وڵات کردەوە.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2019، د. بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سوریا جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا و ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق كرد. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەگرنگی گفتوگۆی جددی کرد لە نێوان سه‌رجه‌م لایەنەکاندا لە پێناوی چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان، بەجۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە جیھاندا.

تیشکیشی خستەسەر سیاسەتی ھاوسەنگی عیراق لەگەڵ ھەموواندا بۆ نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا، سه‌باره‌ت به‌ سوریاش جەختی لە گرنگی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو کردەوە بۆ دۆخی ئه‌و وڵاته‌ و نەھێشتنی نەھامەتێیەکانی گەلی سوریا و ھاریکاریکردنیان لە پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا، ھاوکات جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عیراقش کردەوە.

له‌دیداره‌كه‌دا جێمس جێفری، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق لە سه‌رجه‌م بوارەکاندا دەربڕی و دوپاتی لە خواستی ئەمریکا کردەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لە بارەی دۆسیه‌ و کێشە ھەنوکەییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھاندا.


PM:06:18:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو