ئیدلب... بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئەسەدەوە 14 کەس کوژران


وێستگە نیوز-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەێنێت "بەهۆی بۆردومانی موشەکی ڕژێمی سوریاوە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا 14 کوژراون".

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایدەگەێنێت "درەنگانێکی شەوی رۆژی هەینی فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەرەکانی سوپای سوریا بۆردومانی گوندی مەحبەلیان کردوە لە پارێزگای ئیدلب کرد ئەمەش بووەتەهۆی کوژرانی 13 کەس کە لەنێوانیاندا 7 منداڵ هەیە".

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە "بەرەبەیانی رۆژی شەممەش بەهۆی بۆردومانی موشەکی هێزەکانی رژێمەوە ژنێک کوژراوە لەناوچەی دەوروبەری خان شەیخون لە باشوری پارێزگاکە".

هاوکات لە پارێزگای ئیدلب و دەوروبەری کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەیئەت تەحریر شامدایە واتە (بەرەی نوسرەی کۆن) رووبەڕووی بۆردومان بونەتەوە، لەکاتێکدا ئەو ناوچەیە نزیکەی سێ ملیۆن دانیشتوانەکەیەتی و لەکاتێکدا ماوەی دوو مانگە بۆردومانێکی چڕوپڕیان لەسەرە هاوکات شەڕێکی توند لەئارادایە لە ناوچەی گوندنشینەکانی پارێزگای حەما.

بەپێی ئامارەکان "لەکۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهۆی بۆمباران و بۆردومانەکانی هێزەکانی سوریا و روسیاوە نزیکەی 500 هاوڵاتی کوژراون و ئەمە بێجگەلە کوژرانی 857 چەکداری سەر بە گروپە جیهادی و توندڕەوەکان و هەروەها کوژرانی 722 سەربازو چەکداری سەر بە رژێم".

بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە هەر لەمانگی چوارەوە بەپێی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زەرەروزیان گەیشتووە بە 25 بنکەی تەندروستی و 45 قوتابخانە لەناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلب و باکوری حەما، هەروەها نەخۆشخانەیەک لە کەفەرنوبول دوو جار لەم مانگەدا هێرشی کراوەتە سەر.

هــ. ر


AM:08:37:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت