سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2019، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ وه‌ریده‌گرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات و ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش وه‌ریده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: "دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان مووچه‌ وه‌رده‌گرن و رۆژانی داهاتووش دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت".

ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی نیسانی 2019ه‌یه‌ و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.

هـ. ر


PM:01:55:06/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 7252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو