گۆرانی (هه‌ولێر)ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
گۆرانیبێژی لاوی كورد میران عه‌لی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی، كه گۆرانییه‌كه و بۆ شاری هه‌ولێری وتووه،بڵاوكرده‌وه.
میران عه‌لی گۆرانیبێژی لاوی كورد كه چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به‌ناوی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن نه‌وره‌س عه‌بدوڵا نووسراوه و ئارش عوسمان ئاوازی بۆ داناوه و ئارام سه‌ردار كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی كردووه.
میران عه‌لی له ساڵی 1995 له سلێمانی له دایك بووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بینه‌رێكی زۆری هه‌یه.
PM:09:19:04/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت