دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌م شوێنانه وه‌ریده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 7ی ته‌مموزی 2019، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و ئه‌م دوو شوێنه وه‌ریده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات و دوو شوێنیش مووچه وه‌رده‌گرن.
له باره‌ی شوێنه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌كه وتی: "دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان مووچه وه‌رده‌گرن و رۆژانی داهاتووش دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی وەزارەت دارایی بەردەوام دەبێت".
ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی نیسانی 2019ه‌یه و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
هـ. ر
PM:02:00:04/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت