فه‌یسبوك و واتس ئه‌پ و ئینستاگرام كێشه‌یان تێكه‌وت


وێستگه‌ نیوزـ

هه‌ریه‌ك له‌ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبوك و واتس ئه‌پ و ئینستاگرام كێشەیان تێكەوتەوەو لەزۆربەی ناوچەكانی جیهان بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەكارهێنەرانیان ناتوان وێنە و نوسین بڵاوبكەنەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یرانی 2019، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و واتس ئه‌پ و ئینستاگرام كێشه‌یان تێكه‌وتووه‌ و به‌كارهێنه‌رانی ناوچەكانی كەنداوی عەرەب ناتوانن وێنە داببەزێنن و نوسین لەلاپەڕە تایبەتەكانیان بڵاوبكەنەوە.

لەدوای نێوەڕۆی ئەمڕۆشەوە لەهەرێمی كوردستان گروفت لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانە دروستبووە، بەتایبەت تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و بەكارهێنەرانی ناتوانن وێنەو نوسین دابەزێنن، وێنە بڵاوكراوەكانیش لەو تۆڕە نابینرێن و گرفتیان بۆ دروستبووە.

رۆژنامەی (میترۆ)ی بەریتانیش بڵاویكردوەتەوە كە خزمەتگوزارییەكانی تۆڕە فەیسبوك و واتس ئه‌پ و ئینستاگرام لەبەریتانیا باكوری ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ئەمرریكاو بەشێكی ئەمریكای باشور توشی بچڕان بووە.

بەمدوایانە چەندجارێك لەجیهاندا گرقتی تەكنیكی لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەدا دروستبووەو بەكارهێنەرانیان نەیانتوانیوە سودمەندبن لەخزمەتگوزارییەكانیان، دوای دروستبوونی گرفتەكەش بەكارهێنەرانی فەیسبوك لە هەژمارەكانیانەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی (فەیسبوك داون)یان بڵاوكردەوە وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی گرفت لە فەیسبوكدا.


PM:08:59:03/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو