ئاماده‌یه ماچ بدات
وێستگه نیوزـ
خانمێكی شوخ و شه‌نگی پیرۆ به‌ڵێنی داوه ماچێک بدات بەو یاریزانەی هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی کە له یاریی پێش كۆتایی جامی کوپا ئەمریکا گۆڵی بردنەوە لە چیلی بكات، ئەوەش ئه‌گه‌ر یاریزانەکە رێگه‌ی پێ بدات.
ستیڤانی كایۆ، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "به‌جدی بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ماچێك بده‌م به‌وه‌ی به‌رپرس ده‌بێت له‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رپرس ده‌بێت له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیلیدا ئه‌گه‌ر خۆی رێگه‌م بدات".
پۆسته‌كه‌ی كایۆ-ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و یه‌كێ بۆی نوسیوه: "باشه بۆ من یاریزان نه‌بووم"؟
یه‌كێكی دیكه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگرتوه كه ئه‌و خانمه ده‌یه‌وێت به‌و ماچه هانی یاریزانه‌كان بدات باشتر یاری بكه‌ن و به‌سه‌ر چیلیدا سه‌ربكه‌ون، چونكه پیرۆ و چیلی گرژییه‌كی دیپلۆماسی له‌نێوانیاندا هه‌یه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م.
له كۆتا یاری قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای له یاریگای ئه‌رینا بێرنامبیكۆ رووبه‌رووی پیرۆ بوه‌وه و به درێژای یارییه‌كه هیچ تیپێكیان نه‌گه‌یشتنه گۆڵی یه‌كتر ، به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای برده به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه .
له لێدانه‌كاندا پیرۆ سه‌ركه‌وتبوو له تۆماركردنی پێنج گۆڵ، له‌به‌رمبه‌ردا سوارێز تاكه لێدانی سزای ئۆرۆگوای له‌ده‌ستدا .
به‌و شێوه‌یه پیرۆ گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا رووبه‌رووی چیلی ده‌بێته‌وه به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 3:30 خوله‌ك.
PM:08:25:03/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت