راپۆرتێك: گه‌رما هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر 80 ملیۆن هه‌لی كار دروستكردوه
وێستگه نیوزـ
ئاسه‌واری دیارده‌ی قه‌تیسبونی گه‌رما ته‌نها له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا نییه، به‌ڵكو په‌لی بۆ ژیانی رۆژانه و دۆخی ئابوریش كێشاوه، ئه‌وه‌تا رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات به‌هۆی هه‌مان هۆكاره‌وه تا ساڵی 2030 مرۆڤ 80 ملیۆن هه‌لی كاری له‌ده‌ست بچێت.
رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكدا رونیكردوه‌ته‌وه كه كاریگه‌ریی زیادبونی گه‌رما له كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رته پیشه‌سازییه‌كانی دیكه هۆكارن بۆئه‌وه‌ی تا ساڵی 2030 نزیكه‌ی 5%ی كاتژمێره‌كانی كاركردن به‌هه‌ده‌ر بچێت، ئه‌وه‌ش به‌وپێیه كه پێشبینی كراوه پله‌ی گه‌رمای جیهان تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه 1.5 پله به‌رزببێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه ره‌نگه به‌هۆی پڕوكاندنی مرۆڤ به‌ده‌ست گه‌رماوه تا ساڵی 2030، نزیكه‌ی 80 ملیۆن هه‌لی كار له‌ده‌ست بچێت و مرۆڤ نه‌توانێت كاتژمێره‌كانی كاركردن به‌هه‌ده‌ر بدات، به‌وه‌ش به‌به‌های 2 هه‌زار و 400 ملیار دۆلار زیان به كه‌رتی ئابوریی سه‌رجه‌م جیهان بگات.
پێشبینیشی كردوه كه زیاتر ناوچه‌كانی باشوری ئاسیا و خۆرئاوای ئه‌فریقا به‌ر ئه‌و زیانه بكه‌ون، هاوكات باس له‌وه‌شكراوه كه وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌ده‌رنابن له‌و زیانه.
PM:09:55:01/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت