دیوه نهێنییه‌كه‌ی به‌غدا له شه‌واندا
وێستگه نیوز –
نزیكه‌ی ساڵێكه سه‌وسه‌ن به دیوه نهێنییه‌كه‌ی شاری به‌غدای پایته‌خت ئاشنا بووه كه به چوونه ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی هاوڕێیه‌كی له قاوه‌خانه‌یه‌كی قاتی سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌ك ده‌ستی پێكرد.
ئه‌و ئێواره‌یه سه‌وسه‌ن به عه‌با ره‌شه‌كه‌یه‌وه له ماڵ چووه ده‌ره‌وه و به خێرایی خۆی كرد به ناو ته‌كسییه‌كدا و ده‌ستی كرد به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی له چێژوه‌رگرتن له شه‌وانی به‌غدا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی.
سه‌وسه‌ن بۆ (ارفع صوتك) ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجم بوو جیاوازی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی له قاوه‌خانه‌كه‌دابوون و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌مبینین".
وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه چێژیان له گۆرانیوتن و سه‌ماكردن وه‌رده‌گرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی تر بن نه‌ك عیراق، ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه‌ژووره‌وه دڵخۆشی به سیمایانه‌وه دیاربوو، ئه‌مه‌ش وایلێكردم سه‌ردانه‌كانم بۆ قاوه‌خانه‌كه دووباره بكه‌مه‌وه".
له دوای ته‌كسییه‌كه‌دا سه‌وسه‌ن عه‌با ره‌شه‌كه‌ی لابرد كه له‌ژێره‌وه پانتۆڵێكی ره‌ش و كراسێكی سووری له‌به‌ردابوو، باسی له‌وه كرد كه خێزانه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاون، "كاتێك له 2010دا گه‌ڕاینه‌وه، به گۆڕانی شێوازی ژیان له به‌غدا تووشی شۆك بووین، چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی له چوونه‌ده‌ره‌وه به شه‌واندا ده‌ترسان نه‌وه‌ك گومانیان لێبكرێت یاخود روبه‌ڕووی كوشتن ببنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "خه‌ریكه ورده‌ورده ئاهه‌نگی شه‌وانه و كاتبه‌سه‌ربردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌وانی به‌غدا و له ئێستادا هه‌مووان ده‌توانن بچنه یانه شه‌وانه‌كانه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی نیمچه نهێنی".
کلتووری کۆری
خواستی سه‌وسه‌ن بۆ به‌شداریكردن له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان له خواستی مه‌یسی ته‌مه‌ن 17 ساڵ جیاواز نییه، به‌تایبه‌ت كه هاوشێوه‌ی تیمه كۆرییه به‌ناوبانگه‌كان جلوبه‌رگ له‌به‌رده‌كات و ناوی له‌خۆی ناوه "ئار مه‌یس".
مه‌یس له‌گه‌ڵ گروپێكی لاوان‌دا كه هه‌واداری تیمه كۆرییه‌كانن په‌یوه‌ندی هه‌یه و گۆرانییه‌كانیان له‌به‌ر ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئاهه‌نگ رێكده‌خه‌ن و سه‌ماده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن.
مه‌یس ده‌ڵێت: "به‌شداری له‌و شه‌وه ئاهه‌نگانه‌دا ده‌كه‌م، ئاهه‌نگی نهێنی نین، به‌ڵام ئاشكراش نین، چونكه له بێزاركردن ده‌ترسین".
هاوشێوه‌یه‌ی زۆرینه‌ی هه‌وادارانی كلتووری كۆری له عیراق، مه‌یس ده‌توانێت به‌باشی به زمانی كۆری قسه بكات و گۆرانی بڵێت و هیچ بایه‌خێك به هه‌واڵه سیاسی و ئه‌منییه‌كان نادات.
وه‌لید عه‌بدوڵا كه خوێندكاری قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه رایگه‌یاند كه ماوه‌ماوه له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ردانی یانه شه‌وانه‌كان ده‌كات، وتی: "ئه‌و یانانه ره‌وشت خراپ ناكه‌ن وه‌ك هه‌ندێك كه‌س پێیوایه".
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌لید باسی له‌وه كرد كه لاوانی هاوته‌مه‌نی پێویستیان به‌وه‌یه ئاگاداری شێوازی ژیان بن له‌و شوێنانه‌دا و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ "هه‌ستكردن به به‌های خۆشه‌ویستی بۆ ژیان دوور له بێ هیوایی و بێ ئومێدی كه باڵی به‌سه‌ر عیراقدا كێشاوه".
وتیشی: "من سوورم له سه‌ر خوێندنه‌كه‌م، ئاشنابوون به جوانییه‌كانی ژیان و چێژوه‌رگرتن لێیان واملێده‌كات كه مكوڕتربم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بژیم".
بەنهێنی میوزیک دەژەنێت
چیرۆكی عه‌لی حه‌میدی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه میوزیكژه‌نه جیاوازه و باسی له‌وه كرد كه به‌ڕێكه‌وت بووه به میوزیكژه‌ن و خرپی باری ژیانی ناچاریكردووه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا له‌پشت میوزیكژه‌نه‌كان و گۆرانیبێژانه‌وه له‌پێناو نرخێكی كه‌مدا دابنیشێت و میوزیك بژه‌نێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پارووه نانێكی ده‌ست بكه‌وێت.
عه‌لی حه‌مید ده‌ڵێت: "چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر شه‌وانی به‌غدا جیاواز و مه‌ترسیداربوو، له ترسی پاكتاوكردن و كوشتن به‌نهێنی كارم ده‌كرد و میوزیكم ده‌ژه‌ند به‌تایبه‌ت له ترسی گروپه ئاینییه توندڕه‌وه‌كان، به‌ڵام ورده‌ورده كاریگه‌رییان كه‌مبووه‌ته‌وه".
خاوەنی یانە شەوانەکان هێشتا ترسیان هەیە
لای خۆیه‌وه عه‌مار كه به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌یه له به‌غدا ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شه‌وانی شار و كچان و كوڕان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان، به‌ڵام هێشتا ترسمان هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی سه‌قامگیری".
عه‌مار بایه‌خی زۆر به دابینكردنی پاسه‌وانی چه‌كداری كه‌سی نهێنی له یانه‌كه‌یدا ده‌دات به ئامانجی پاراستنی خۆی و پارێزگاریكردنی سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی یانه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له جۆرێكی دیاریكراوی موشته‌رییه‌كانی بكات.
عه‌مار روونیكرده‌وه كه "ئه‌و كه‌سانه‌م لا په‌سه‌نده كه ده‌یانناسم، زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانناسم كێشه ده‌نێنه‌وه، هه‌روه‌ك له گروپه توندڕه‌وه‌كان و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری ده‌ترسین".
له ئابی 2017دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌یان یانه‌ی شه‌وانه‌یان له به‌غدای پایته‌خت داخست ئه‌مه‌ش له ناوه‌نده عیراقییه‌كاندا هه‌ڵای نایه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:05:23:29/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 39320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت