نه‌علێكی 3 هه‌زار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایه‌وه
نەعلە دۆزراوەکە
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر دۆزینه‌وه‌ی نه‌علێكی راگه‌یاند كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی (یوم السابع)ی چاپی میسر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری وڵاته‌كه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه نه‌عله‌كه له‌كاتی كاری هه‌ڵكه‌ندن له گۆڕستانێكی ناوچه‌ی فه‌یوم دۆزراوه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی یۆنانی-رۆمانی.
ئاشكراشیكردوه كه نه‌عله‌كه هێشتا له دۆخێكی باشدایه و تێكنه‌چووه‌و له چەرم دروستكراوه و به‌پێی بچوكیی قه‌باره‌كه‌ی، ره‌نگه بۆ پێی منداڵێك دروستكرابێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر دۆزینه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڕستانی شاهانه‌ی راگه‌یاند كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست، گۆڕستانه‌كه ده‌كه‌وێته هه‌ره‌می سنوسرت-ی دووه‌م كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌رمی لاهون-دایه له ناوچه‌ی فه‌یوم.
PM:10:19:28/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت