شاجوانی 2019ی روسیا هه‌ڵبژێردرا
وێستگه نیوز –
له رێوڕه‌سمێكدا به‌به‌شداری 48 كچ، شاجوانی 2019ی روسیا هه‌ڵبژێردرا كه له كێبڕكێی شاجوانی زه‌وی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی sputnikی روسی، شه‌وی رابردوو رێوڕه‌سمی "كراسا روسی 2019 شاجوانی 2019ی روسیا" له هۆڵی بۆنه‌كانی فیگاس سیتی هۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا 48 كچی ناوچه جیاوازه‌كانی روسیا وه‌ك بیرم، بارناول، ئومسك، موروم، ستافروبول، یاروسلافل، كراسنودار، كیمیرۆڤۆ و ئوڤا به‌شداربوون.
له‌نێو ئه‌و 48 كچه‌كه‌دا ئانا باكشییڤای ته‌مه‌ن 17 ساڵ وه‌ك شاجوانی 2019ی روسیا و ده‌بێته نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له كێبڕكێی شاجوانی زه‌وی.
PM:06:08:27/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت