چەند وێنەیەکی رۆژی هاوسەرگیری شوان عەتووف بڵاوبوه‌وە

‌شوان عه‌تووف

وێستگه‌ نیوز ـ

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا هونه‌رمه‌ند شوان عه‌تووف، بۆ دووه‌م جار هونه‌رمه‌ند شوان عه‌تووف چووه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌، چه‌ند وێنه‌یه‌كی رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بڵاوکرایەوە.


شوان عه‌تووف و شیلان كه‌مال رۆژی‌ 17ی‌ نیسانی 2019، به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاورێیان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده‌ی‌ هه‌ردولایان ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رییان له‌ ماڵی‌ سپی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌بردووه‌.

شیلان كه‌مال وه‌ك شوان عه‌توف دوو جار چووه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌و له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی‌ و فۆتۆگرافه‌ره‌.

له‌ساڵی‌ 2015 تافگه‌ محه‌مه‌دی‌ بێژه‌ی‌ ناسراوی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردسات له‌ شوان عه‌تووف جیابوه‌وه‌.


هــ. ر


PM:09:35:25/06/2019










ئه‌م بابه‌ته 89592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت