ژیانی كچه تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی رزگار كرد
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆیه‌وه داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كرد به هانای ژیانی كچه تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌وه بێن و دوای بانگه‌وازه‌كه كچه‌كه له توركیا نه‌شته‌گه‌ری بۆ كرا‌و ئێستا باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.
نێرگز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به به‌شی رەنگاوڕه‌نگی وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئەوەی لەمانگی رەمەزاندا بانگەوازێکی مرۆڤدۆستانەیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە کچێکی تەمەن 21 ساڵان کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، دوای ئەوەی لە رابردووش‌دا تەواوی رێکارەکانی ئەم نەخۆشە رەوانەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی به هانایه‌وه بێن.
وتیشی: "خۆشبەختانە وەزارەتی ته‌ندروستی کارەکانی تەواوکرد و نەخۆشەکەی رەوانەی وڵاتی تورکیا کرد نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا و قاچی بڕایه‌وه، ئێستا باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی دەڕوات، بەپێویستی دەزانین لەبەرامبەر ئەم هەنگاوە مرۆڤدۆستانەیاندا سوپاسی وەزارەتی تەندروستی بکەین، بەهیوای ئەم کارە هەنگاوێک بێت تا لە رێگەیەوە تەواوی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بەچارەسەر هەیە لەدەرەوەی وڵات هەمان کاریان بۆ ئەنجامبدات".
هــ. ر
PM:09:13:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت