بارزانی: نابێ دۆخی ئێستای شنگال وا بمێنێته‌وه
وێستگه نیوز -
دۆخی ئێستای شنگال نابێ وا بمێنێته‌وه و پێویسته ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ستی خه‌ڵكی شنگالدا بێت و ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كچ و ژنانی رزگاركراو له ده‌ست تیرۆریستانی داعش كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كوردانی ئێزدی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی نووسینگه‌ی رفێندراوانی كوردانی ئێزدی له پارێزگای دهۆك، كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی كچ و ژنانی ئێزدی له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش و ره‌وشی ئێستای ژیانی ئه‌و رزگاركراوانه و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ژیانێكی ئاسایی، خسته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌ش كران، له كۆی 6417 كه‌س كه له‌سه‌ره‌تای په‌لاماری تیرۆریستان بۆسه‌ر ده‌ڤه‌ری شنگال كه‌وتبوونه ده‌ست داعش، 3476 كه‌سیان رزگاركراون و تائێستاش 2941 كه‌س بێسه‌روشوێنن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوون و ئازادكردنی ئێزدییه‌كانی ده‌ستی داعش دامه‌زراند، له‌كۆی 3548 كچ و ژنی ئێزدی كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێندرابوون، تا ئێستا تواندراوه 1184 كه‌سیان رزگار بكرێن و هه‌وڵه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تر به‌رده‌وامه و باسی ته‌واوی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش كرا كه دێته‌ڕێیان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، هه‌ندێ له كچ و ژنانی رزگاركراوی ده‌ستی داعش باسی ئه‌و نه‌هامه‌تی و ئازارانه‌یان كرد كه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ده‌ست تیرۆریستان تووشیان بووه و، وه‌ك كۆیله كڕین و فرۆشتنیان پێ كراوه و، له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه ئازار دراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی كچ و ژنانی ڕزگاركراوی ده‌ستی داعش، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خوشك و برایانی ئێزدی‌دا هات، درێژه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌بوو كه پێشتر به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون، له ئه‌نفال و زینده‌به‌گۆڕكردنی 182هه‌زار ژن و پیاو و منداڵ و پیر و گه‌نجی گه‌له‌كه‌مان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تری كوردستان و بێسه‌روشوێنكردنی 12هه‌زار گه‌نجی فه‌یلی و، 8هه‌زار بارزانی و ده‌یان هه‌وڵی دیكه بۆ له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان".
بارزانی بۆ كچ و ژنانی ڕزگاركراوی ده‌ستی داعش وتی: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێوه‌ش هات ته‌واوی برینه‌كانی پێشووی جه‌سته‌ی گه‌له‌كه‌مانی هێنایه‌وه ژان".
وتیشی: "زۆر باش له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێوه تێده‌گه‌م و جارێكی دیكه‌ش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه ئێوه هێمای شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان و ئازیزی ئێمه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تیرۆریستان به‌و ره‌فتاره نامه‌ردانه‌یان به‌رانبه‌ر ئێوه هه‌م دڕنده‌یی خۆیان پیشاندا و هه‌م مه‌زڵومییه‌تی ئێوه‌یان سه‌لماند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به هه‌وڵ و گیانفیدایی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان زۆر مه‌ردانه تۆڵه‌ی ئێوه كرایه‌وه و تیرۆریستان تێك‌شكان و كه‌وتنه ژێرپێی ئێوه".
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكراشیكرد كه "له رێگای په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌رچی پێویسته بۆ ئێوه بكرێت تا ژیانێكی ئاسایی بژین".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارزانی رایگه‌یاند كه "دۆخی ئێستای شنگال نابێ وا بمێنێته‌وه و پێویسته ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ستی خه‌ڵكی شنگالدا بێت و ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان".
PM:09:15:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت