میریان ته‌قه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
میریان قادر تاهیر، هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوان بۆ ساڵی 2018 له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ركه‌وت كه به چه‌كێكی كڵاشینكۆف ته‌قه ده‌كات.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی من و تۆ له كه‌ناڵی ئاڤا تی ڤی، میریان به چه‌كێكی كڵاشینكۆفه‌وه نیشانشكێنیی كرد و ته‌قه‌ی كرد.
میریان قادر تاهیر ناسراو بە (چه‌ینج كەلەر) خەڵكی شاری سلێمانیە و ده‌رچوی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه، لە 20ی مانگی كانونی یەكەمی 2018 میریان بە هاوەڵی دووەمی شاجوان هەڵبژێردرا.
دوای وه‌رگرتنی نازناوه‌كه‌شی میریان پڕۆژه‌ی تایبه‌تیی خۆی ده‌ستپێكرد و ئێواره‌ی هه‌ینی 22ی شوباتی 2019 له ماجدی مۆڵی سلێمانی له رێوڕه‌سمێكدا به مه‌به‌ستی دانانی سندوقێكی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت پڕۆژه‌ی "چه‌ینج لایف"ی راگه‌یاند.
PM:08:58:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 15024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت