به وێنه... فه‌رهاد پیرباڵ به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كرد به پرسگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێردا
وێستگه نیوز -
فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشیكرده سه‌ر پرسگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی هێرشیكرده سه‌ر پرسگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا زیانی ماڵی به‌ر پرسگه و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه كه‌وت".
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ر له هێرشكردنه‌سه‌ر پرسگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر باس له زه‌ینه‌ب ئه‌و كچه خوێندكاره ده‌كات كه دوێنێ له رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغه‌كانی 9 و 12دا له ریزی پێشه‌وه برایه دواوه.
شه‌وی رابردوو، له كاتی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئه‌زموونه گشتییه‌كان و مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، كچه خوێندكارێك به‌ناوی زه‌ینه‌ب به جلوبه‌رگی باڵاپۆشیه‌وه (نیقاب) ده‌ركه‌وت و هاته ریزی پێشه‌وه، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌وه برایه دواوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
وێستگه بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام رایگه‌یاند كه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه، هاوكات وێستگه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش فه‌رهاد پیرباڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی: "ئه‌گه‌ر هێشتم ئه‌مشه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده به ئیسراحه‌ت بنوێ... فه‌رهاد نه‌بم!".
PM:07:37:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت