وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: هه‌ر بڕیاری سزایه‌ك بێت با بێت، ئێمه S-400مان كڕیوه
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه هه‌ر بڕیاری سزایه‌ك بێت با بێت، ئێمه سیستمی S-400مان كڕیوه و ئیدی باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ی سیستمه‌كه راده‌ستی توركیا ده‌كرێت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی S-400ی روسی له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند "هه‌ر بڕیاری سزایه‌ك بێت با بێت، له ئه‌مریكاوه چ لێدوانێت ده‌درێت با بدرێت، ئێمه S-400مان كڕیوه و ئیدی باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی جی 20 له ژاپۆن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كۆده‌بنه‌وه.
وتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا، كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش و پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام په‌یوه‌ست به‌و بڕیاری كشانه‌وه و بابه‌تی ئیدلب و زۆر بابه‌تی دیكه ده‌كرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی F-35ه و، تا ئه‌مڕۆ به‌بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار هاوكاری ماددی بۆ به‌رنامه‌كه ده‌سته‌به‌ركردووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا گرتوونیه‌ته‌به‌ر گونجاو نییه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی هاوبه‌شی و یاسادا.
PM:06:56:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت