قوباد تاڵەبانی: چاکسازییەکان بەردەوام بن و زیاتر پەرەیان پێ بدرێت

‌قوباد تاڵەبانی و ئاندرۆ پیک

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی ڕایگەیاند: ئەركەكانی كابینەی داهاتووی هەرێم بەردەوام بوونە لەسه‌ر چاكسازییەكان و زیاتر پەرەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ھەموو سێكتەرە جیاوازەكان بگرێتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 24 حوزەیرانی 2019، قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەولێر  لەگەڵ ئاندرۆ پیك، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق و ئێران و شاندی هاوڕێی كۆبوه‌وه‌ و له‌دیداره‌كه‌دا جەختی لەسەر ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی بەتایبەتی وەبەرهێنانی ئەمریكی كرده‌وه‌ بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتری وەبەرھێنان لە كوردستان.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشكرد كه‌ حكومەتی ئێستای هەرێم سەرباری گرفت و قەیرانەكان لەماوەی کارکردنیدا کە توشی بوو، هەندێك هەنگاوی گرنگی لەبواری چاكسازیدا دەستپێکرد، ئەركی گەورەی كابینەی داهاتوش درێژەپێدان و فراوانكردن و گشتاندنی ئەو هەنگاو و هەوڵانەیە بۆ ئەوەی هەموو سێكتەرە حكومییەكان بگرێتەوە.

قوباد تاڵەبان رونیكردەوە بەربەستی كار لە كوردستان ھەیە، بەڵام بە بەراورد بە بەشەكانی دیكه‌ی عیراق، هەرێم لەهەموو جێگایەك گونجاوترە بۆ وەبەرهێنان.


PM:06:48:24/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت