راوچییه‌كی ئێرانی پارچه‌ی دیكه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌دۆزێته‌وه
پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا
وێستگه نیوزـ
راوچییه‌كی ئێرانی پارچه‌ی دیكه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ئاوه هه‌رێمییه‌كان ده‌رهێنا كه رۆژی 20ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه خرایه خواره‌وه.
ئاژانسی ته‌نسیم-ی ئێران وێنه‌ی پاشماوه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه كه له جۆری RQ-4ه و رۆژی پێنجشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2019، سوپای پاسداران به موشه‌كێك خستییه خواره‌وه.
راوچییه‌كه له ته‌نیش پارچه فڕۆكه‌كه وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه باڵ یان كلكی فڕۆكه‌كه بێت و لۆگۆی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكای له‌سه‌ره.
دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له 20ی ئه‌م مانگه و له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی هورمز له كه‌نداوی عوممان، رۆژێك دواتر سوپای پاسدارانی ئێران پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی پیشانی میدیاكان دا.
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بارگرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانی زیادكرد و واشنتن خۆی بۆ هێرش ئاماده‌كرد، به‌ڵام وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند 10 خوله‌ك پێش هێرشه‌ش، پرۆسه‌كه‌ی راگرتوو و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك رووی نه‌دا.
PM:06:06:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت