نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی: ناوی هیچ كاندیدێك بۆ پۆسته حكومییه‌كان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه
مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه ناوی هیچ كاندیدێك بۆ پۆسته حكومییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوه به‌ده‌ستیان.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتوه‌ته وێستگه نیوز، نوسینگەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ماوەیه‌کە هەندێك کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکا‌ڵی، لە بارەی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە.
راشیسگهیاندوه: "لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە، هەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن".
نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: "تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابووەوە هەژمار ناکرێت."
مه‌سرو بارزانی له 12ی حوزەیرانی 2019، له‌لایه‌ن نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019، مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانیی کرد و له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری، مەسرور بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانیی كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست كۆبوه‌وه.
هه‌ر له‌میانی پێكهێنانی كابینه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حزبه توركمانی و پێكهاته‌كانی دیكه كۆبوه‌وه.
PM:05:15:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت