دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌ڵمانیا یه‌كتریان تێك‌شكاند
یۆرۆ فایتەر-شوێنی کەوتنەخوارەوەکە
وێستگه نیوزـ
دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌ڵمانیا له‌ناوچه‌یه‌كی باكوری ئه‌و وڵاته به‌ریه‌ك كه‌وتن و فڕۆكه‌وانه‌كانیان رزگاریان بوو.
ئێزگه‌ی Ostseewelle ی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه كه هه‌ردوو فڕۆكه‌كه له جۆری یۆرۆفایته‌ر تایفۆن-ی جه‌نگین و چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش به‌ریه‌ك كه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی مۆریتز كه 20 كیلۆمه‌تر له به‌رلینی پایته‌خته‌وه دووره، فڕۆكه‌وانه‌كانیان خۆیان فڕێداوه و ه په‌ڕه‌شوت رزگاریان بووه.
ئێزگه‌ی ناوبراو راشیگه‌یاندوه كه تائێستا به‌رپرسانی به‌رلین هۆكاری روداوه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه.
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی یۆرۆ فایته‌ر، فڕۆكه‌یه‌كی فره ئامانجه و له نه‌وه‌ی چواره‌می هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئیپسانیا و نه‌مسا به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و فڕۆكانه له‌لای عه‌ره‌بستانی سعودی و عومانیش هه‌یه و له ساڵی 2003ه‌وه له سه‌رجه‌م پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی په‌یمانی ناتۆدا به‌كارده‌هێنرێت.
PM:04:53:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت