دوێنێ پارتی و یەکێتی بە نهێنی لە هەولێر کۆبوونەوە
وێستگه نیوز ـ
دوێنێ یه‌كشه‌ممه بەنهێنی و دوور لە چاوی میدیا سێ نوێنەری یەکێتی و مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت لە شاری هەولێر کۆبوونەتەوە و وێستگه نیوزیش چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی دواین قسەی خۆی بە مەسرور بارزانی ره‌گه‌یاندووه، کە پێش پێکهێنانی کابینەی نوێ پرسی کەرکوک یەکلایی بکاتەوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی یەکێتی له هه‌ولێر كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێندرێت وتیشی: "ئەم داوایە لەبەر جەماوەر و خەڵکی یەکێتی لەو شارە کراوە نەک دژایەتی کردنی پارتی بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "مەسرور بارزانی لەبەرامبەردا پێیوتوون لەگەڵ باوکم (مه‌سعود بارزانی) لەسەر ئەو پرسە قسە دەکەم، لە ئێستاشدا یەکێتی چاوەڕوانی وەڵامەکەی مەسعود بارزانییە".
راشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روونه كه ده‌یه‌وێت پرسی كه‌ركوك پێش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلایی ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیه‌ت پاكییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان له نێوان ئه‌وان و پارتیدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه‌و ئه‌گه‌ر پرسی كه‌ركوك یه‌كلا نه‌كرێته‌وه، ره‌نگه پێكهێنانی كابینه‌كه دوابكه‌وێت.
هــ. ر
PM:02:55:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت