پەرلەمانی عیراق سێ وەزیری له‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ند كرد

‌پەرلەمانی عیراق

وێستگه‌ نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق متمانەی بە سێ وەزیر بەخشی بۆ پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان کە یەکێک لەوانە وەزارەتی دادە.


هەر یەک لە حاکم فاروق ئەمین، كاندید بۆ وەزارەتی داد، نەجاح شەمەری كاندیدی وەزیری بەرگری و یاسین یاسری كاندیدی وەزیری ناوخۆ، متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا و بوونە وەزیر.


لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان عیراق، وەک لە کارنامەی دانیشتنەکەدا هاتبوو، برگەی یەکەم تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینە وەزاری حکومەت، بۆ ئەو مەبەستەش عادل عەبدولمەهدی ناوی چوار كاندیدی بۆ پۆستی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، داد و پەروەردە پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبوو.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عیراق 233 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی بوون ناوی كاندیده‌كان خرایە دەنگدان، لە سەرەتای دانیشتنەکە نەجاح شەمەری وەک وەزیری بەرگری و یاسین یاسری وەک وەزیری ناوخۆ دەنگیان پێدرا.

هەروەها دواتر دەنگ بە فارووق ئەمین بۆ وەزارەتی داد درا، بەڵام سەفانە تائی، كاندید بۆ وەزارەتی پەروەردە دەنگی پێویستی نەهێنا.

ئێستا کابینەی چوارەمی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی تەنها یەک وەزارەتی بەبێ وەزیرە، ئەویش وەزارەتی پەروەردەیە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا لایەنەکان لەسەر كاندیدێك بگەنە رێککەوتن، چونکە ناکۆکی لەسەر كاندیده‌کەی وەزیری پەروەردە هەبوو.


PM:01:51:24/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو