عه‌بدولسه‌لام به‌رواری داوای لێبووردنی كرد
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری
وێستگه نیوز ـ
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان داوای لێبووردن له كچه نیقاب پۆشه‌كه ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوه سه‌رجه‌م ئه‌كاونته‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دابخات.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له مه‌راسیمی پێدانی خه‌ڵات به یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كچه خوێندكارێك به نیقاب (په‌چه)وه ده‌ركه‌وت و بووه جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌كاونتی خۆیه‌وه له فه‌یسبوك هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و خوێندكاره‌و به "ده‌عبا" ناوی برد.
عەبدولسەلام بەرواری، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا ئەكاونتێكم كردەوە، كە كەسێك بۆی بەڕێوە دەبردم و بابه‌ت و نووسینه‌كانما تیادا بڵاوده‌كرده‌وه".
وتیشی: "ئەو وێنەیەش كە بڵاوكراوەتەوە مەبەستم كچەكە خۆی نەبوو، هه‌روه‌ك نه مه‌به‌ستم ئایین و نە ئەخلاق بووه، تەنها مەبەستم ئەو دیاردەیە بوو كە لاسایی عەرەب و جاهلیەت دەكەنەوە و كه‌لتوورێكی عه‌ره‌بی تێكه‌ڵ ئاین كراوه، بەڵام بەداخەوە خەڵك غەڵەت تێگەیشتن، بۆیە بڕیارم دا لایبدەم و دووجاریش روونكردنه‌وه‌م دا".
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌و پۆسته‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردووه پۆسته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌شڵێت: ""لە رێگەی ئێوه‌وه داوای لێبوردن دەكەم و بڕیارم دا سەرجەم ئەكاونتەكانم بسڕمەوە، ئێمە لە بنەماڵەیەك نین كە سوكایەتی بە خەڵك بكەین".
هــ. ر
AM:10:09:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 30436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت