به‌ڤیدیۆ.. بزنێك تمیساحێكی 300 كیلۆیی كوشت


وێستگه‌ نیوزـ

چه‌ند راوچییه‌كی هندستان تێبینیی تیمساحێكی خنكاویان له‌ ده‌ریاچه‌یه‌كدا كرد و هه‌وڵیاندا ده‌ری بهێننه‌وه‌، دواتر دەرکەوت کە تیمساحەکە بەهۆی خواردنی بزنێکەوە مردار بوەتەوە.

تیمساحه‌كه‌ كه‌وتوبوه‌ روباری تۆنگاباهادرا له‌ گوندی ئینجۆندی هندستان و وه‌ك راوچییه‌كان وتویانه‌ كێشه‌كه‌ی 300 كیلۆ بووه‌.

سه‌ره‌تا راوچییه‌كان ویستیوانه‌ تیمساحه‌كه‌ ده‌ربهێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ تیمی فریاگوزارییه‌وه‌ كردوه‌ و ئه‌وانیش به‌ به‌كارهێنانی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك توانیویانه‌ تمیسحاكه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌ربهێنن.

دوای پشكنین، تیمه‌كانی فریاگوزاری بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تیمساحه‌كه‌ بزنێكی قووت داوه‌، به‌ڵام به‌جوانی بۆی هه‌رس نه‌كراوه‌، بۆیه‌ به‌هۆی خواردنی بزنه‌كه‌وه‌ خنكاوه‌ و مردار بوه‌ته‌وه‌.


PM:07:19:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 15868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو