دانیشتوانی موسڵ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سیستانی ده‌كه‌ن
عه‌لی سیستانی
وێستگه نیوزـ
دانیشتوانی شاری موسڵ نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق كرد و داوایان لێ‌كرد چیتر رێگه‌نه‌دات نوسینگه‌ی وه‌قفی شیعه ده‌ست بخاته كاروباری مزگه‌وته‌كانه‌وه.
له‌نامه‌كه‌دا دانیشتوانی موسڵ فه‌تواكه‌ی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراقیان به‌رزنرخاند بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له‌ده‌ستی داعش، به‌ڵام گله‌یی ئه‌وه‌یان كردوه كه دوای رزگاركردنی شاره‌كه، نوسینگه‌ی وقفی شیعه ده‌ستی به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا گرتوه و رێگه‌ناده‌ن وه‌قفی سوننه ئیداره‌ی مزگه‌وته‌كان بكات.
له نامه‌كه‌یاندا خه‌ڵكی موسڵ ناوی چه‌ند مزگه‌وتێكیان هێناوه كه بازاڕ و دوكانی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن وه‌قفی شیعه‌وه ده‌ست له كاروباره‌كانیان وه‌رده‌درێت و ئیداره ده‌كرێن.
خه‌ڵكی موسڵ دا‌واشیان له سیستانی كردوه حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ند بكات به لێپێچینه‌وه له هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت مزگه‌وته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی و ده‌مارگیریی تایه‌فی قۆرغ بكات.
PM:07:02:23/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت