تره‌مپ: هێشتا بژارده‌ی سه‌ربازی دژبه ئێران له‌ئارادایه
حەسەن روحانی و دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌نیازه سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هێشتا بژارده‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئێران له‌به‌رده‌ستدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان دا و هیوای خواست حكومه‌تی ئێران "دانا" بێت و گرنگی به گه‌له‌كه‌ی بدات، هاوكات ئه‌و دروشمه‌ی كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌یوت: "سه‌رله‌نوێ ئه‌مریكا مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه"، بۆ ئێرانیش هه‌مان شتی وت و رایگه‌یاند: "دوباره ئێران مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه به‌نیازن سزای نوێی دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری په‌نابردن بۆ رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیش، دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌و بژارده‌یه هێشتا به‌رده‌سته.
لێدوانكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی تره‌مپ له دوا ساته‌كاندا و وه‌ك رایگه‌یاند 10 خوله‌ك پێش واده‌كه، هێرشێكی سه‌ربازیی بۆسه‌ر ئێران هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه كه به‌نیازبوو وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامی بدات.
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به خستنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه زیادیكرد، ئێران رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكای له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی هورمزخان له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عوممان خستوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مریكاش ده‌ڵێت فڕۆكه‌كه له سنوری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا سوڕاوه‌ته‌وه و سنوره ئاسمانییه‌كانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه.
PM:06:40:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت