عیراق چۆڵكردنی سه‌ربازیی به‌له‌د له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌تده‌كاته‌وه
فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی بەلەد
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ره‌تیكرده‌وه هیچ ئه‌مریكییه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی و ئاسمانیی به‌له‌د-ی له باكوری به‌غدای پایته‌خت چۆڵ كردبێت.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن بهڵێنهره ئه‌مریكییه‌كان یان هیچ ئه‌مریكییه‌ك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د-ی چۆڵ كردبێت.
وتیشی: هێزه عیراقییه‌كان ئاسایشی بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له ئه‌ستۆدایه و سه‌لامه‌تیی سه‌ربازانی عیراق و راوێژكار و راهێنه‌ره‌كانی سه‌ربه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیان مسۆگه‌ر كردوه.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوببوه‌وه كه راهێنه‌ر و راوێژكار و به‌ڵێنده‌ره‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی و ئاسمانیی به‌له‌دیان له باكوری به‌غدای پایته‌خت چۆڵ كردبێت.
PM:05:14:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت