له سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیرا
نمونەیەک لە شیرەکە
وێستگه نیوز ـ
له كۆگایه‌كی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشی هاورده‌كراودا ده‌گیرێت كه‌به‌هۆی به‌سه‌رچونیه‌وه شیاوی خواردن نییه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 25 كارتۆن شیری فرێشی گرتووه كه كراوه‌ته كیسی نایلۆنه‌وه و به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، شیره ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له جۆری (میعاد)ه و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده كراوه، خاوه‌ن (كۆگای بورهان) به‌بیانووی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی به‌نیازبووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بۆ پاراستنی له تێكچون ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ده‌كرێنه ناو قتوو یاخود كیس، بڕێك مه‌وادی پاراستنی تێده‌كرێت تا ئه‌وماوه‌ی بۆی دیاری كراوه له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا ئه‌و مادده ده‌بێت به پێكهاته‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له به‌كارنه‌هێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌ئێستاشدا، به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
هــ. ر
PM:12:13:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت