لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
وێستگه نیوز – دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیهان به 57 دۆلار و 9 سه‌نت فرۆشرا و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 5.78 به‌رزبووه‌وه.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به له بازاڕه‌كانی جیهان به 64 دۆلار و 39 سه‌نت فرۆشرا و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 4.16 به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 54 دۆلار و 72 سه‌نت و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 62 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوا ئه‌وه هات كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسی: "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد".
PM:06:59:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت