هه‌یفا به ماچه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای باشتربونی باری ته‌ندروستیی، هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی یه‌كه‌م وێنه‌ی خۆی به شوێن ماچێك به رومه‌تییه‌وه بڵاوکردەوە كه له نه‌خۆشخانه گرتویه‌تی.
لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی هه‌یفا له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه نوسیویانه: "سوپاس بۆ خوا هه‌یفا نه‌خۆشخانه‌ی جێهیشتووه و سوپاسی خوا ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و رۆژه سه‌ختانه"، لەسەر وێنەکەشی نوسراوە، "بیرتان دەکەم."
له‌سه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كانیش هه‌یفا نوسیویه‌تی:" دواجار كانوێلاكه‌یان له‌ده‌ست ده‌ركردم، به‌هۆی باشتربونی باری ته‌ندروستیمه‌وه، نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵم"، لەسەر وێنەی ئەو ماچەش کە بە رومەتیەوەیە نوسیویەتی" مای ماما" کە دەریدەخات ئەو ماچە، ماچی دایکی بووە.
هاوكات محه‌مه‌د وه‌زیری، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هه‌یفا نیگه‌رانیی خۆی له‌و ده‌نگۆیانه ده‌ربڕیوه كه باسیان له تێكچونی باری ته‌ندروستیی ئه‌و خانمه كردبوو، راشیگه‌یاند راسته هه‌یفا به چه‌ند رۆژێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام توشبونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه یان نه‌خۆشیی جگه‌ر، ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه.
رۆژی 5ی ئایاری 2019،
هه‌یفا وه‌هبی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ هه‌وادارانی، نهێنیی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له هیچ درامایه‌ك یان چاوپێكه‌وتن یان هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی میدیایی، ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نه‌خۆش كه‌وتوه و باری ته‌ندروستیی تێكچووه.
PM:07:53:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت