چاوش‌ئۆغڵو: له گێچه‌ڵه‌كانی سوریا خۆش نابین و سنوریان بۆ داده‌نێین
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڵێنی دا له به‌ئامانجكردنی خاڵی چاودێریی ده‌یه‌می وڵاتەکەی له باكوری سوریا خۆش نه‌بێت و ئه‌وكاره‌ی به گێچه‌ڵكردنی به سه‌ربازانی تورکیا وه‌سفكرد.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له رودوای به‌ئامانجكردنی خاڵه چاودێرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سنوری شاری ئیدلب-ی سوریا له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌د كرد و وتی: ئه‌و دوژمنكارییه‌ی رژێمی سوریا قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌وكاره سه‌رپێچییه له په‌یماننامه‌ی ئیدلب كه له‌گه‌ڵ روسیا واژوو كراوه.
وتیشی: رێگه به‌و گێچه‌ڵانه‌ی رژێمی سوریا ناده‌ین كه به سه‌ربازه‌كانمان ده‌یكات، له شوێنی خۆی رایده‌گرین و ده‌بێت هه‌مووان سنوری خۆیان بزانن".
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی ته‌ل بازان له باكوری خۆرئاوای سوریا، خاڵی ژماره 10ی چاودێریی هێزه‌كانی سوپای توركیایان به هاوه‌ن كردوه‌ته ئامانج و زیانی ماددیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندبوو كه سوپای توركیا ده‌ستبه‌جێ به چه‌كی قورس وه‌ڵامی گێچه‌ڵه‌كانی سوپای سوریای داوه‌ته‌وه.
PM:09:28:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت