له‌دەست مێرده‌كه‌ی رایكرد بۆ لوبنان
هێزێکی ئەمنیی لوبنان
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی هه‌واڵی فڕاندنی پێدان، هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان ژنێكی عیراقییان له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، به‌ڵام ژنه‌كه ده‌ڵێت له‌ده‌ست مێرده‌كه‌ی هه‌ڵاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پیاوێكی عیراقی له فڕاندنی ژنه‌كه‌ی به‌ناوی (أ.ع) له‌دایكبوی 1985 له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگاداری كردونه‌ته‌وه.
پیاوه‌كه به هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنانی راگه‌یاندوه كه ژنه‌كه‌ی له 22ی ئایاری 2019 به‌ره‌و به‌یروتی پایته‌خت رۆیشتوه و له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بچڕاوه، بۆیه گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه فڕێندرابێت.
دوای ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان ژنه‌كه‌یان له ناوچه‌ی به‌عله‌به‌كله پارێزگای به‌قاع-ی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌شدا لێی، ژنه‌كه وتویه‌تی له‌ده‌ست مێرده‌كه‌ی رایكردووه و نه‌فڕێندراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان ژنه عیراقییه‌كه‌یان ئازاد كردوه و به‌نیازیشن ره‌وانه‌ی عیراقی بكه‌نه‌وه.
PM:08:48:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت