دوای 75 ساڵ دابڕان، دوو عاشق به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌وه كه مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1944، جه‌نگاوه‌رێكی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دوای 75 ساڵ به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاد بوەوە.
له ساڵی 1944 كارا ترۆی رۆبینز، وه‌ك سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا له فه‌ره‌نسا جێگیركرا، سه‌ربازه‌كه له فه‌ره‌نسا كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی به‌ناوی جێنی پێرسۆ ناسی.
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، رۆبینز فه‌ره‌نسای به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ئه‌مریكا و له‌وكاته‌وه ئه‌و دووانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌ما.
جێنی به میدیاكانی راگه‌یاندوه: كاتێك رۆبینز رۆیشته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه زۆر گریام، زۆر دڵته‌نگ بووم، ئومێده‌م ده‌خواست دوای شه‌ڕ نه‌گه‌ڕایه‌ته‌وه ئه‌مریكا.
رۆبینز دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، ژنی هێنا، به‌ڵام هه‌رگیز جێنی له‌بیر نه‌كرد، له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌و ساڵه‌ی دابڕانیاندا، سه‌ربازه‌كه وێنه‌یه‌كی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ر هه‌ڵگرتبوو.
دوای 75 ساڵ له دابڕان، رۆبینز-ی ته‌مه‌ن 97 ساڵ بۆ به‌شداریكردن له یادی جه‌نگه جیهانییه‌كه سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كرد و وێنه‌كه‌ی جینیشی له‌گه‌ڵ خۆی برد به‌و هیوایه‌ی چاوی پێ بكه‌وێته‌وه، له‌وێ چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی فه‌ره‌نسیی راسپارد هاوكاریی بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی جینی.
رۆژنامه‌نوسه‌كانی هه‌رچۆنێك بێت جێنیان دۆزییه‌وه و ژوانێكیان بۆ رێكخستن، هه‌ردووكیان كه یه‌كتریان بینییه‌وه باوه‌شیان به‌یه‌كدا كرد و ماچی یه‌كتریان كرد و یاده‌كه بۆ رۆبینز بوو به دوو یاد، هه‌م یادی جه‌نگه‌كه و هه‌م بینینه‌وه‌ی جێنی.
دوای كۆتایی هاتنی ژوانه‌كه‌ش رۆبینز و جێنی كه ئێستا هه‌ردووكیان به ته‌نیا ده‌ژین، دووباره وه‌ك 75 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كتر جیابونه‌وه و رۆبینز گه‌ڕایه‌وه ئه‌مریكا و جێنیش هەر له فه‌ره‌نسا مایه‌وه.
PM:06:21:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت