داهاته‌كه‌ی ئاشكرا بوو
وێستگه نیوز –
ئاشكراكردنێكی نوێی سه‌روه‌ت و سامانی ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جارید كۆشنێری هاوسه‌ری كه هه‌ردووكیان وه‌ك راوێژكار له كۆشكی سپی كارده‌كه‌ن، ده‌ریخست كه به‌راورد به ساڵانی رابردوو، له 2018دا داهاته‌كانیان كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنه كه‌سییه نوێكه كه مانگی رابردوو پێشكه‌شی نووسینگه‌ی ئاكاره ره‌وشتییه‌كان كراوه، له ساڵی 2018دا ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی توانیویانه 29 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی به‌ده‌ست بێنن.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه داراییه كه‌سییه‌كان كه له 2017دا ئاشكرا كرا، داهاتی ئه‌و دووهاوسه‌ره له‌و ساڵه‌دا 82 ملیۆن دۆلار بووه.
بڕیاره‌كه‌ی ئیڤانكا تره‌مپ به داخستنی براندی جلوبه‌رگه‌كانی به‌هۆی كاره‌كه‌ی له واشنتۆن، له 2018دا زیانێكی ئابووری گه‌وره‌ی به داهاته‌كانی گه‌یاند.
له 2017دا ئیڤانكا رایگه‌یاند كه له برانده بازرگانییه‌كه‌ی 5 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه، به‌ڵام له 2018دا له‌نێوان ملیۆنێك بۆ پێنج ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه.
هاوكات جارید كۆشنێری هاوسه‌ری ئیڤانكا رایگه‌یاند كه له‌نێوان ملیۆنێك بۆ پێنج ملیۆن دۆلار داهاتی له كۆمپانیاكه‌ی كه تایبه‌ته به كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی، ده‌ستكه‌وتووه، كه به‌راورد به ساڵی رابردووتر زۆر كه‌مبووه.
راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌روه‌تی كچه‌كه‌ی سه‌رۆك و زاواكه‌ی به سه‌دان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له پۆستی سیادی وه‌ك راوێژكاری كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كاربوون، ئیڤانكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وامبوون له كاره بازرگانییه‌كانیان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:50:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت