ئەمریکا سزای بەسەر دوو کەسایەتی عێراقیدا سەپاند
وێستگە نیوز -
بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، ئەمریکا سزای بەسەر دوو کەسایەتی و کۆمپانیایەکی عێراقیدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکیدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە هەریەکە لە مەکی کازم و محەممەد حوسێن کە دوو کەسایەتین و پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانەوە هەیە، خراونەتە لیستی سزادراوەکانی ئەمریکا.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی پەیوەندی نێوان کۆمپانیای سامانی سەرچاوەکانی باشوور و سوپای پاسدارانی ئێران، کۆمپانیاکەی سزاداوە، عێراقییە.
ئەم دوو کەسایەتییە و کۆمپانیا عێراقییەکە بەپێی سزاکانی ئەمریکا بۆیان نییە هیچ جۆرە بازرگانییەک لە ئەمریکا یان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا بکەن، هەروەها هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بانک و سیستەمە داراییەکانی ئەمریکا دەپچڕێندرێت.
PM:03:31:13/06/2019
ئهم بابهته 4736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت