وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوە ماسی ڕاگەیەندرا


وێستگە نیوز -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی كاتی دەستپێكردنەوەی راوەماسی راگەیاند.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا عەمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: دوای سێ مانگ لە رۆژی 15-6-2019  راوەماسی دەستپێدەكاتەوەو هاووڵاتیان دەتوانن بەپێی رێنماییەكانی پۆلیسی دارستان دەست بە راوەماسی بكەنەوە. 

وتیشی: لەماوەی سێ مانگی قەدەغەكردنی راوەماسیدا لەسنووری پارێزگای سلێمانی 83 هاووڵاتی بەهۆی راوەماسییەوە دەستگیركراون، بەڵام پار ساڵ بەو هۆیەوە 109 هاووڵاتی دەستگیركراون، كە بە بەراوور بەساڵی رابردوو رێژەكە كەمترە كە ئەوەش جێی دڵخۆشییە و ئەوە دەگەیەنێت كە هاووڵاتیان پەیامەكانی پۆلیسی دارستانیان پێدەگات. 

بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لەسێ مانگی رابردوودا توانراوە دەست بەسەر 939 تۆڕی ماسی و 526 ماسی راووكراو 23 بەلەم و 158 قولاب و 10 ئۆتۆمبێل و 5 ماتۆڕسكیل و 2 كڵاشنكۆف و 30 فیشەك و چەند جاتایەكی تایبەت بە راوە ماسی بگرن.رشتنی ژەهر بەكار بهێندرێت و ئەنجامدەرانی ڕووبەرووی سزای یاسایی دەبنەوە.




PM:03:17:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت