رێكخراوی یونسكۆ داوایه‌كی به‌رهه‌م ساڵح جێبه‌جێ دەکات

‌بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوز ـ
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یونسکۆ) وەڵامی ئەو داوایەی به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی دایه‌وه‌ سەبارەت بە گواستنەوەی نووسینگەی ھەرێمی رێکخراوەکە لە عەمانی پایتەختی ئوردنەوە بۆ بەغدا.


ئەو ھەڵوێستەی رێکخراوی یونسکۆ لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەیەدا بوو کە لە نێوان سەرۆک بەرھەم ساڵح و بەڕێوەبەری رێکخراوەکە خاتوو ئودری ئازولای ئەنجامدرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا هاتووه‌: به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک كۆماری عیراق ئەو ھەنگاوەی یونسکۆی بەرزنرخاندووه‌ کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە ھۆکاری بەھێزکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان عیراق و رێکخراوی یونسکۆ و بەرەوپێشبردنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستھاتوون لە رێگای پشتیوانیکردنی یونسکۆ بۆ رەوشی پەروەردە و رۆشنبیری و زانست و شوێنەوار لە عیراقدا.

سەرۆک کۆماری عیراق روونیکردەوە: ئەو بەدەنگەوە ھاتنەی یونسکۆ بە ئەرێنی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییەکانی داھاتووی رێکخراوەکە لە عیراقدا، بەتایبەتی لە بواری بەرەوپێشبردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و مەشق و پیشەیی و تەکنیک، کە دەبێتە پاڵنەرێکیش بۆ بەرزکردنەوەی توانای کادر و کارمەندان لە کەرتە جیاجیاکانی وڵاتدا.

هــ. ر


PM:02:53:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو