دیندار زێباری: نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له هه‌رێمی كوردستان حوكمدراون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هه‌رێم، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و سزادراوانی چه‌كدارانی داعش له كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش حوكمدراون.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و حكومدراوانی چه‌كدارانی داعش بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: "له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 400 ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌شێكیشیان حكومدراون به‌وشێوه‌یه".
وتیشی: "زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌س له‌وانه راده‌ستی به‌غدا كراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌شی كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان زیندانین ده‌توانم بڵێم له نێوان هه‌زار زیندانیه كه‌به‌شێك له‌وانه له‌لایه‌ن دادگاوه حكومدراون به‌شێكیش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان".
سەبارەت بە ژن و منداڵانی داعش‌یش دەڵێت: "له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 نزیکەی 90 كه‌س هه‌بوو لەکوردستان کە لەژن و مێردمنداڵی داعش بوون ئەو مێردمنداڵانە تەمەنیان لەدەوری 12--16 ساڵی بووە، ئێمە ئەوانەمان لەگەڵ زیندانیەکانی تر دانه‌نابوو بەڵکو لەبەشی چاکسازی گه‌وران لەهەولێر داماننابوون، ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێردمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازادبكرێن مامەڵەیەکی تایبەتمان لەگەڵیان كردوه".
وتیشی: "لەگەڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خەریکین کە بابەتی خوێندن و شتی وایان بۆ رێکبخرێت سەردانی کەسوکارییان بەردەوامە پارێزەری تایبەت بەخۆیان هەیە بەشێک لەم 90 کەسە ئازاد کراون گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان هەندێکی تریان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، سزاکانیشیان بەڕاستی زۆر کەم بووە ناگات بە دوو ساڵ ئەوەش هەر بۆ ئەوە بووە بگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵگا بەمەرجێک ئەوانە کاری تیرۆریستیان ئەنجام نەدابێت هەوڵ دەدرێت ئەوانە بگەڕێنەوە کۆمەڵگا و حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە دانوستانی لەگەڵ بەغدا کردووە ئامادەشین بەڵگەی تەواویان پێبدەین کە لەهەرێمی کوردستان دادگایی کراون و حکومی خۆیان وەرگرتووە، لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵ کراوە تا جارێکی تر دادگایی نەکرێنەوە".
سەبارەت بەو منداڵانەی چەکدارانی داعش کە لە ژنانی ئێزیدی بوویانە دەڵێت: "ئەوانە دۆخێکی ترن، ئەوانە هاوڵاتی عیراقن لەهەرێمی کوردستان ئەوانە لایەنی رۆحی یەزیدییەکان لێبوردنی گشتی بۆ دەرکردوون، حکومەتی هەرێم پشتگیری‌یان لێدەکات بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان ئەوانە گوناهبار نین هەوڵدراوە لەگەڵ هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی وەک ئەڵمانیا کە چارەسەری دەرونیان بۆ بکات ئەوانە بحەوێنەوە لەناو کەسوکاری خۆیان".
هــ. ر
AM:09:53:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت