سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه بۆ كاروباری كه‌نداو كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سعودیەیان لە بوارە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سامر سەبهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه بۆ كاروباری كه‌نداو کۆبوونەوە، كه بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هەولێری كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، له دیداره‌كه‌دا سەبهان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕیوە و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووە له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاتن و به‌شداریی وەزیری دەوڵەتی سعودیەی بۆ کاروباری کەنداو له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنیدا كرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی سعودیه كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعودییه‌یان له بواره جیاوازه‌كاندا دووپاتکردەوە به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و سعودیه‌دا بێت.
رۆژی دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.
هــ. ر
AM:09:12:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت