چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوای بانگهێشتی وه‌زیری دارایی عیراق ده‌كه‌ن

‌شیروان میرزا، ئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، جەمال کۆچەر

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بانگهێشتی فواد حسێن دەکات و رایده‌گه‌یه‌نن، بانگهێشتكردنه‌كه‌ پەیوەستە بە کێشەی نەوت و بڕەپارەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆیان دێت.

رۆژی چوارشەممە 12ی حوزه‌یرانی 2019، هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید ، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا و هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و رایانگه‌یاند، وەک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راپۆرتێکمان ئامادەکردوە کە بریتیە لە ئەنجامەکانی بانگهێشتی وەزیری دارایی عیراق فواد حسێن و کۆمپانیای سۆمۆ، راپۆرتەکەیان گوزارشت لە رای لیژنەکە دەکات.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، ئەنجامەکان پەیوەستن بە کێشەی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت کە چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەو چوار پەرلەمانتارە جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵین، "ئێمە جەختمان کردوەتەوە کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ناوەندی هەنگاوی دیکە دەگرێتەبەر".

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق، حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

هــ. ر


AM:08:52:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو