ژنێك خۆی كوشت و ژنێكیش له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژرا
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ژنێکی دیکەش لە ئورمیە لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه کوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی سێشەممە 11ی حوزه‌یرانی 2019، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری رێكخراوه‌كه لە ئیلام ناسنامەی ئەو ژنەی کە بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، به‌ناوی زارا شەریفی راگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە 10ی حوزه‌یرانی 2019، ژنێکی تەمەن 47 ساڵان لە گەڕەکی مەیسەمی ئورمیە لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه کوژراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان عەلی بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ژنەکەی و کوڕە تەمەن 17 ساڵانەکەی خۆی بە چەک کووشتووە و دوای چەند کاتژمێریک خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
هــ. ر
PM:09:54:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت