لە رووداوێکی هاتوچۆدا له ئاكرێ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
لە قەزای ئاکرێ و لە رووداوێکی هاتوچۆدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، برینی هەر سێ بریندارەکەش قورسە.
رێکەفت زوهێر، لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندنی هاتوچۆی ئاکرێ له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزهیرانی 2019، لەسەر رێگای نێوان ناحیەی قەسرۆک - ئاکرێ و لە نزیک گوندی خەلیکان، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب تۆیۆتا وەرگەڕاوە و، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ههروهك سێ كهسی دیكهش كهله ئۆتۆمبێلهكهدابوون برینداربوون كه برینی بریندارهكان قوورسه و ئۆتۆمبێلهكانیش زیانی مادی زۆریان بهركهوتووه.
لە ئێستادا بەهۆی خراپیی رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە، زۆربەی گیانلەدەستدانەکان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوەیە.
هــ. ر
PM:09:35:12/06/2019
ئهم بابهته 2644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت